سلێمانی؛ دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كارەبا دواخرا

355 جار خوێندراوەتەوە کات08:23 بەروار18-01-2020
سلێمانی؛ دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كارەبا دواخرا

راچڵەكین ـ

لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەهۆی باران بارینەوە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دواخرا.

کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18-1-2020 تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی "فه‌رمانبه‌ران و هه‌واری شار" كاریان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی بارانبارینی زۆر نه‌توانرا كاره‌كانی ئه‌و دوو فیده‌ره‌ ته‌واو بكرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌په‌رشتیاری كاره‌كه‌ش بڕیاریدا كاره‌كان رابگیرێت و رۆژێكی دیكه‌ ته‌واو بكرێت.