چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ قومار بویت

122 جار خوێندراوەتەوە کات08:36 بەروار18-01-2020
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ قومار بویت

ڕاچڵه‌كین-

زۆرێک لە خەڵکی چێژ لە قومارکردن وەردەگرن، جا چ قومارکردن بێت لەسەر ئەسپێک یاخود یاریی پۆکەر بێت لەسەر هێڵی ئینتەرنێت، زۆرێک لەوانەی قومار دەکان کێشەیەکیان نیە، بەڵام هەندێک کۆنتڕۆڵی خۆیان بەسەر قومارەوە لەدەست دەدەن. نیشانەکانی ئالوودەبوون بە قومارەوە بریتین لە:

1- هەمیشتە بیرت لە لای قومارکردن بێت.
2- درۆکردن دەرباری خووی قومارکردن.
3- بەسەربردنی کاتی کارکردن یاخود خێزانی بە قومارکردنەوە.
4-هەستێکی خراپت هەیە کاتێک قومار دەکەیت، بەڵام وازناهێنیت.
5-قومارکردن بەو پارانەی کە پێویستت پێیەتی بۆ مەبەستی دیکە.

ئەگەر نیگەرانیت دەربارەی خووی قومارکردنت، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دەروونی بکەیت تاوەکو چارەسەر و ڕێوشوێنی پێویستت لەگەڵدا باس بکات.