هۆكاره‌ بۆ میزكردنی زۆر له‌ شه‌واندا

9180 جار خوێندراوەتەوە کات08:42 بەروار18-01-2020
هۆكاره‌ بۆ میزكردنی زۆر له‌ شه‌واندا

ڕاچڵه‌كین-

میزكردنی زۆر له‌ شه‌واندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ په‌ستانی خوێنه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆر خوێ ده‌خۆن توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن.

 Nocturia به‌ واتای  هه‌ستان له‌ خه‌وی شه‌وانه‌ بۆ میزكردن و ئه‌مه‌ش كێشه‌ له‌ نوستن و میزه‌ڵدان دروست ده‌كات و به‌ مه‌رجێك نه‌خۆش دوو بۆ شه‌ش جار له‌ خه‌و خه‌به‌ری ببێته‌وه‌ له‌به‌ر ئازاری زۆری میزه‌ڵدانی و بۆ میزكردن.

له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن له‌ش بڕێكی كه‌متر له‌ هۆرمۆنی دژه‌ میزپێكه‌ر دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ته‌مه‌نه‌كان كه‌متر توانای میز ڕاگرتنیان هه‌بێت  و شه‌وانه‌ زۆر بۆ میزكردن هه‌ڵده‌ستن.

پزیشكه‌كان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن و زیاد بوونی كۆبوونه‌وه‌ی‌ شله‌ی‌ ناو له‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌  و زۆر گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه‌ پشكنین بۆ په‌ستانی خوێنیان بكه‌ن.

ئه‌مانه‌ش چه‌ند هۆكارێكی میزكردنی زۆری شه‌وانه‌ن:
-سروشتی ژیان
-بڕی ئه‌و خوێیه‌ی‌ ده‌یخۆیت، ئه‌وانه‌ی‌ خوێ زۆر ده‌خۆن زیاتر توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بت.
-ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆماوه‌ییه‌وه‌ و له‌ باوانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی ده‌گوێزرێته‌وه‌ هاوشێوه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان.