سبەینێ‌ لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەكرێت

869 جار خوێندراوەتەوە کات09:40 بەروار18-01-2020
سبەینێ‌ لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەكرێت

راچڵەكین ـ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ لە گەڕەكەكانی شۆڕش و سەنگاو دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا، دەڵێت، ئاگاداری دانیشتوانی شارەدێی شۆڕش و سەنگاو دەكەینەوە سبەینێ لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەبێت، كە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە و بە كۆدی ۲۸۰ دەدرێت، بڕی نەوتەكە ۲۱٦ لیترە و ٤٦ هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، تا یەك هاووڵاتی لە سنورەكەیان بمێنێت، كە نەوتی وەرنەگرتبێت هەوڵەكانی بۆ دابینكردنی نەوت بەردەوام دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، پێداویستیەكانی وەرگرتنی نەوت بریتیە لە (كارتی نەوت و هەویە یان كارتی نیشتیمانی).