دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هاتنه‌ ده‌نگ

11317 جار خوێندراوەتەوە کات08:01 بەروار19-01-2020
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هاتنه‌ ده‌نگ

ڕاچڵه‌كین-

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و بڵاوبووه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی دزه‌پێكردنی په‌یكه‌ری ڕه‌مسیسی دووه‌م  به‌رپرسانی میسر هاتنه‌ ده‌نگ.

سه‌رۆكی به‌شی ئاسه‌وار له‌ میسر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ هاته‌ ده‌نگ و  له‌ لێدوانی تایبه‌تی بۆ گۆڤار و پێگه‌ میسریه‌كان ئاشكرای كردوه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی‌ له‌به‌رده‌م زانكۆی "زقازیق" له‌ پارێزگای شه‌رقیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌لتا بووه‌ كۆپییه‌ و دروستكراوه‌ و په‌یكه‌ره‌ مێژویه‌كه‌ نییه‌ و چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زانكۆیه‌ به‌كارهێنراوه‌.

صورة متداولة للتمثال على مواقع التواصل

پارێزگاری شه‌رقیه‌ "مه‌مدوح غه‌راب" ده‌ڵێت" په‌یكه‌ره‌كه‌ كۆپی بووه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ زۆر شوێنی داگیر كرده‌ لابراوه‌"

به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ میسر ئه‌م وێنانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ و قسه‌ و باسی جیاوازیان له‌سه‌ركردوه‌ و به‌شێك له‌وان پێیان وابووه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ بكه‌ن.

ڕه‌مسیسی دووه‌م به‌ناوبانگترین پاشای خێزانی میسریه‌كان بووه‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ 19 دا و ماوه‌ی‌ 67 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی میسر و فیرعه‌ونیه‌كانی كردوه‌ و له‌ ئێستادا په‌یكه‌ری ئه‌م پاشا ناوداره‌ له‌مۆزه‌خانه‌ی‌ میسردا پارێزراوه‌.