گەندەڵییەكی گەورەی بانكی ناوەندی ئاشكرا دەكرێت

153 جار خوێندراوەتەوە کات08:31 بەروار19-01-2020
گەندەڵییەكی گەورەی بانكی ناوەندی ئاشكرا دەكرێت

راچڵەكین

پەرلەمانتارێكی عیراق گەندەڵییەكی گەورە لە دۆسیەی دروستكردنی بینای نوێی بانكی ناوەندیی ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: بەهای گەندەڵییەكە نیو ملیار دۆلارە.

 محەمەد ئەلدەراجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەماندا، رایگەیاند، ئەو گرێبەستەی بۆ دروستكرنی بینای نوێی بانكی ناوەندیی عیراق ئیمزاكراوە، جێگەی گومانێكی گەورەیە.

وتیشی: بەگوێرەی گرێبەستەكە، كە لەنێوان كۆمپانیای راوێژكاری و كۆمپانیای جێبەجێكار ئیمزا كراوە، رووبەری بینای نوێی بانكی ناوەند 20 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لەو رووبەرەش 9 هەزار مەتر چوارگۆشە دەكرێتە بینا، كۆی گوژمەی پرۆژەكەش 771 ملیۆن دۆلارە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكرد كە گومان دەكرێت لەو گرێبەستە، بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار گەندەڵی كرابێت، وتی: بەڵام بەهۆی ئەوەی بودجەی بانكی ناوەندی، بودجەیەكی سەربەخۆیە، لایەنە پوەندیدارەكانی گرێبەستەكە، ئەو بابەتەیان قۆستووەتەوەو بە رێگەی یاسایی گەندەڵییەكەیان پەردەپۆش كردووە.