به‌وێنه‌..مرواریه‌ك ناوی خودا ی له‌سه‌ر نوسراوه‌ بۆ فرۆشتن نمایشكرا

521 جار خوێندراوەتەوە کات09:09 بەروار19-01-2020
به‌وێنه‌..مرواریه‌ك ناوی خودا ی له‌سه‌ر نوسراوه‌ بۆ فرۆشتن نمایشكرا

ڕاچڵه‌كین-

كۆمپانیای " AMMAN Gems and Pearls  " هندی جۆرێك مرواری ده‌گمه‌ن و سروشتی كه‌ له‌ كه‌نداو دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ فرۆشتن نمایشی كرد، به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێ كه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ مرواریه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س ده‌ستكاری بكات ناوی" الله‌ " ی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدراوه‌.

استخرجت من المحار هكذا.. لؤلؤة نُقش عليها اسم "الله" معروضة للبيع

ئه‌م مرواریه‌ له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دروستكردنی ملوانكه‌یه‌ك به‌كارهێنراوه‌ كێشی 65 گرامه‌ و له‌ ئاڵتونی سپی عه‌یاره‌ 18 دروستكراوه‌ و 24 پارچه‌ ئه‌ڵماسی جیاواز بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی‌ سوودی لێ وه‌رگیراوه‌.

استخرجت من المحار هكذا.. لؤلؤة نُقش عليها اسم "الله" معروضة للبيع

ئه‌م كۆمپانیا هندیه‌ ئاشكرای كردوه‌ تا ئێستا ئه‌م ملوانكه‌یه‌ له‌ فرۆشتنه‌ ئاشكراكه‌دا 300 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی پێ دراوه‌ به‌ڵام چاوه‌ڕێی نرخی زیاتر ده‌كه‌ن و مرواریه‌كه‌ له‌ چه‌ندین تاقیگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ به‌رده‌ به‌نرخه‌كان پشكنینی بۆ كراوه‌.

 

استخرجت من المحار هكذا.. لؤلؤة نُقش عليها اسم "الله" معروضة للبيع