ڤیدیۆ: گه‌نجێك له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ئاشكرای كرد خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ كوشتوه‌

355 جار خوێندراوەتەوە کات10:22 بەروار19-01-2020
ڤیدیۆ: گه‌نجێك له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ئاشكرای كرد خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ كوشتوه‌

ڕاچڵه‌كین-

گه‌نجێكی به‌ڕه‌گه‌ز هندی له‌ پرۆگرامێك له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا دانی به‌وه‌دا نا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ خۆی كوشتووه‌.

مارنده‌ر بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا دان به‌تاوانه‌كه‌یدا بنێت و پۆلیسی ئاگاداركردۆته‌وه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی له‌م پرۆگرامه‌دا ده‌ستگیر بكرێت.

ئه‌م گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ ئاشكرای كردوه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا خۆشه‌ویسته‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌كه‌ی‌ كوشتوه‌ چونكه‌ گومانی هه‌بووه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی دیكه‌ هه‌بێت و دوای دوو ڕۆژ پۆلیس گه‌یشتۆته‌ سه‌ر ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ و له‌ خوێنی خۆیدا نوقم بووه‌.