وڵاتانی جیهان چەند بڕیارێك لەبارەی لیبیاوە دەدەن

146 جار خوێندراوەتەوە کات10:44 بەروار19-01-2020
وڵاتانی جیهان چەند بڕیارێك لەبارەی لیبیاوە دەدەن

راچڵەكین

كۆبوونەوەی لوتكەی تایبەت بە چارەسەركردنی دۆخی لیبیا كۆتایی هات و بەشداربووانی كۆبوونەوەكەش بڕیاریاندا رەوانەكردنی چەك بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە بكرێت و رێگەچارەیەكی ئاشتییانەش بۆ كۆتایی هێنان بە دۆخی ناوخۆیی لیبیا بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ 19-01-2020 لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا، لوتكەی لیبیا بۆ ئاشتی، بە بەشداری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی چەندین وڵاتی جیهانی بەڕێوەچوو.

لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە، ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رێككەوتین لەسەر قەدەغەكردنی رەوانەكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ لیبیا.

وتیشی: هەمووان كۆك بووین لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی ئاشتییانە بۆ قەیرانی ناوخۆی لیبیا و هاندانی لایەنە شەڕكەرەكانی ئەو وڵاتە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ.

لە كۆبوونەوەكەدا، چەند بڕیارێكی تایبەت بە چارەسەركردنی دۆخی ناوخۆی لیبیا دراو بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان.