لێپرسینەوە لە پێنج وەزیری عیراق دەكرێت.. كوردێكیشی تێدایە

777 جار خوێندراوەتەوە کات11:11 بەروار19-01-2020
لێپرسینەوە لە پێنج وەزیری عیراق دەكرێت.. كوردێكیشی تێدایە

راچڵەكین

لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەكات پێنج وەزیری كابینەكەی رەوانەی لیژنەی لێكۆڵینەوە بكات بەمەبەستی لێپرسینەوە، كە وەزیرێكی كوردیشی تێدایە.

لیژنەی دەستپاكیی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نوسراوێكدا كە بە ئیمزای 67 پەرلەمانتار بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی كاربەرشێكەری حكومەتی عیراقی ناردووە، داوای لێكردووە پێنج وەزیری كابینەكەی، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، رەوانەی لیژنەی  لێكۆڵینەوە بكات بەمەبەستی لێپرسینەوەیان.

یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو پێنج وەزیرە، تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتییان ئاراستە كراوە، هەربۆیە پێویستە لەكاتی ئامادەبوونیان لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوە، متمانەیان لێ وەربگیرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بەوەكرد، پێنج وەزیرە تۆمەتبارەكە بریتین لە فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ وەزیرانی نەوت، كشتوكاڵ، پیشەسازی و كارەبا.