دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

359 جار خوێندراوەتەوە کات09:32 بەروار20-01-2020
دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

راچڵەكین-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووی فەرمانبەران، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەبێت كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 20-1-2020 مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری و كارو كاروباری كۆمەلایەتی، مووچەی مانگی نیسانی ساڵی رابردووی كەمئەندامان دابەشدەكرێت

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەکەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.