نرخی كارتی مۆبایل كەمدەكرێتەوە

8374 جار خوێندراوەتەوە کات07:11 بەروار20-01-2020
نرخی كارتی مۆبایل كەمدەكرێتەوە

راچڵەكین

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم، بەمەبەستی كەمكردنەوەی كرێی كارتی مۆبایل، نوسراوێك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات، وەزیری گواستنەوەش رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەسەر چەند كۆمپانیایەكی گواستنەوە هەیە.

ئانۆ عیدۆ عەبدۆكا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، نوسراوێكییان ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە،‌ تا ئەوانیش بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی بكەن، بۆئەوەی بڕی پارەی كارتی مۆبایلی هەرسێ كۆمپانیای كۆڕەك و زین و ئاسیاسێڵ كەم بكرێتەوە.

وتیشی: " ئەو كۆمپانیایانەی كە شەقامەكان بۆ هێڵی ئینتەرنێت هەڵدەكەنن، داوامان كردووە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی و پارێزگاكان بكەن و لەسەر خەت بن، تا كاری خۆیان بكەن و دەبێ كارەكان بەفەرمی بن."

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەسەر چەند كۆمپانیایەكی گواستنەوە هەیە، وتی: چاوەڕوانی لێكۆڵینەوە و دەرەنجامەكان دەكەین، تا كەیسەكانیان یەكلایی بكرێتەوە.