فەرمی، ریاڵ مەدرید ئەم ئەستێرە لاوەی گواستەوە یانەکەیان

297 جار خوێندراوەتەوە کات08:17 بەروار20-01-2020
فەرمی، ریاڵ مەدرید ئەم ئەستێرە لاوەی گواستەوە یانەکەیان



بەشێوەیەکی فەرمی ریاڵ مەدرید هەواڵی گواستنەوەی رێنێر خیسۆسی بەڕازیلی و ئەستێرەی لاوی یانەی فلامینگۆی بۆ یانەکەیان راگەیاند.

لەوبارەیەوە هەردوو يانە لە رێگەی هەژماری خۆیانەوە لە تویتەر هەواڵی رێککەوتنیان بڵاوکردەوە ئاماژەیان بەوەدا خیسۆسی تەمەن ١٨ ساڵ تا ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ شاهانەکان واژوو کردووە.

هەروەها رۆژنامەی مارکاش ئاماژەی بەوەدا خیسۆس بەبەهای ٣٠ ملیۆن یۆرۆ چووەتە ریاڵ مەدرید، ئەمەش لە کاتێکدایە هەریەک لە یانەکانی ئەتلەتیکۆ و پاریس و مان سیتی هەوڵیان بۆ دەدا.

ئەو یاریزانە لاوە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە یاریی بۆ فلامینگۆ دەکات و هەروەها بۆ هەڵبژاردەی لاوانی بەڕازیلیش یاریی کردووە.

Image result for Reinier Jesus