چین چیتر خاشاكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرێت.. ئه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كوێی ده‌نێرێت؟

115 جار خوێندراوەتەوە کات08:49 بەروار20-01-2020
چین چیتر خاشاكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرێت.. ئه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ كوێی ده‌نێرێت؟

ڕاچڵه‌كین-

وڵاتی چین ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ خۆڵ  و خاشاكی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا وه‌رناگرێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێت  بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و خاشاكه‌ی‌ كۆبۆته‌وه‌ له‌لای بینێرێت بۆ وڵاته‌ نوستوه‌كان و له‌لای خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤێتنام و مالیزیا و تایلاند و  ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ی‌ خاشاكی وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان وه‌ربگرن.

ئه‌مه‌ریكا به‌ ته‌نها ساڵانه‌ بڕی 34.5 ملیۆن ته‌ن پلاستیك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ساڵی 2015 بڕی %9 ی ئه‌م پلاستیكه‌ دوباره‌ به‌كارهێنراوته‌وه‌، چین و هۆنكۆنگ ساڵانه‌ 1.6 ملیۆن ته‌ن پلاستیكی ئه‌مه‌ریكایان به‌كاردهێناوه‌ته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ به‌ وڵاتانی ڕۆژئاوایان فرۆشتۆته‌وه‌.

له‌ كۆتای ساڵی 2017 ه‌وه‌ له‌به‌ر هۆكاری ژینگه‌ی‌ چین ده‌رگاكانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی جۆره‌كانی پلاستیك داخستوه‌.

له‌دوای چین مالیزیا زۆرترین بڕ له‌ پلاستیكی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوباره‌ به‌كاریبهێنێته‌وه‌ به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به‌ ته‌واوه‌تی ژینگه‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌ش پیس بووه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و شێرپه‌نجه‌ و ڕژێنه‌كانی په‌ریزدا و كه‌می گه‌شه‌ی‌ منداڵی تیادا بڵاوبۆته‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ ئێستا مالیزیا ده‌جار كه‌متر پلاستیكی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت.

دوای ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م وڵاتانه‌ بڕیاریانداوه‌ چیتر پلاستیك وه‌رنه‌گرن، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ وڵاته‌كانی "سه‌نیگال و كه‌مبۆدیا و لاوس و ئه‌سیوبیا و كینیا" به‌شێك له‌ خاشاكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن.