كه‌شوهه‌وای ئوستورالیا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌

184 جار خوێندراوەتەوە کات09:14 بەروار20-01-2020
كه‌شوهه‌وای ئوستورالیا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌

ڕاچڵه‌كین-

پێده‌چێت كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان له‌ ئوستورالیا ته‌واو كۆتای نه‌یه‌ت، له‌دوای سوتانی دارستانه‌كان له‌ ئوستورالیا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ملیۆنه‌ها هێكتار له‌ زه‌وی زیانی پێ گه‌یشتوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ویلایه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوستورالیا به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی‌ "نیو ساوس ویلز" و بارینی بارانێكی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌ئاگره‌كه‌ی‌ كوژاندۆته‌وه‌.

له‌دوای سوتان و بارینی باران خۆڵ بارینێكی زۆر له‌ ئێستادا ناوچه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌وه‌ به‌ پله‌یه‌ك به‌هۆی ڕه‌شه‌با و خۆڵ بارینه‌وه‌ گه‌یشتنی تیشكی خۆر به‌ زه‌وی ئه‌سته‌م بووه‌.

خێرای خۆڵبارینه‌كه‌  107  كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا، هاوكات ڕێژه‌ی‌ بارینی باران له‌ ویلایه‌تی نیو ساوز ویلز له‌ ماوه‌ی‌ ته‌نها 9 بۆ 10:30 ی به‌یانی گه‌یشتۆته‌ 100-180 میلیمتر.