40 هه‌زار دۆلاری له‌ناو سه‌رینێكدا دۆزیه‌وه‌ و دواتر كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی كرد

854 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار20-01-2020
40 هه‌زار دۆلاری له‌ناو سه‌رینێكدا دۆزیه‌وه‌ و دواتر كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی كرد

ڕاچڵه‌كین-

پیاوێك قه‌نه‌فه‌یه‌كی له‌ هه‌رزان بازاڕێك له‌ ویلایه‌تی میشگان له‌ ئه‌مه‌ریكا كڕی به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ به‌خت یاوه‌ری بێت و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بدۆزێته‌وه‌ له‌ناو سه‌رینێكدا.

ئه‌م پیاوه‌ له‌ شاری ئۆسۆ ده‌ژی و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ كڕینی قه‌نه‌فه‌كه‌ زانیویه‌تی ئه‌و سه‌رینه‌ی‌ له‌گه‌ڵ قه‌نه‌فه‌كه‌ كڕیویه‌تی نائاساییه‌ .

هاوسه‌ری كیربی سه‌رینه‌كه‌ی‌ كردۆته‌وه‌ و تیایدا 43170 دۆلاری دۆزیوه‌ته‌وه‌ و كیربی ده‌ڵێت" پارێزه‌رێك پێی وتوم مافی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ خۆم هه‌ڵبگرم" به‌ڵام دواتر ئه‌م پیاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ قه‌نه‌فه‌كه‌ی‌ لێكڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ بدۆزێته‌وه‌.

پێنج شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو كیربی نه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی قه‌نه‌فه‌كه‌ی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و پاره‌كه‌ی‌ بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ ناوی "كیم فۆس نیوبیری" یه‌ و وتویه‌تی" هیچكات چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی‌ نه‌كردوه‌ باپیری خاوه‌نی ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ی‌ پاره‌ بێت و له‌ناو سه‌رینێكدا هه‌ڵیبگرێت"

ده‌شڵێت" ته‌نانه‌ت بیرمان له‌وه‌ش كردبوه‌وه‌ قه‌نه‌فه‌كه‌ و سه‌رینه‌كه‌ بسوتێنین له‌جیاتی ئه‌وه‌ی‌ بیفرۆشین"