شاعیرێكی لاو ئەلبومێکی جیاوازی بەرهەمهێنا

188 جار خوێندراوەتەوە کات10:01 بەروار20-01-2020
شاعیرێكی لاو ئەلبومێکی جیاوازی بەرهەمهێنا

ڕاچڵه‌كین-

لەدووەمین کاری ئەلبومیدا شاعیری لاو ( توانا فازل ) ئەندامی گروپی ئەدەبی و هونەری و ڕۆشنبیری قەڵەم به‌رهه‌مێكی تایبه‌تی به‌ نابیستان بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌م ئەلبومە ناوی  ( نازدار )ەو پێكهاتووە لە ( ۱۱ ) تراك و هۆنراوەکانی دڵداری و هەمەجۆرن.

شایه‌نی باسه‌ تائێستا کاری لەو جۆرە نەکراوە، و تەواوی تراکەکانی ئەم ئەلبومە بەزمانی ئاماژەیه‌ واتە زمانی (نابیستان)ه‌ و لەلایەن مامۆستا (بەهار چاومار)ەوە ڕوون کراوەتەوە.
 
توانا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، بێجگە لەوەی کەسانی ئاسایی دەتوانن گوێ بیستی بەرهەمەکان بن لەسەرانسەری جیهانیشدا هەموو نابیستان لەهەست و ناوەڕۆکی تێکستەکان تێ دەگەن،و ڤیدیۆکانی ئەم بەرهەمە بەجل وبەرگی  کوردییەوە وێنەگیراون.

ئەم ئەلبومە بەسەردەمی ترین کوالێتی لە (track studio) لەلایەن مامۆستا (یاسین ژاژڵەیی)ەوە کاری میکس و ماسترینگی بۆکراوە، هەروەها کاری دەرهێنان و ڤیدیۆکردنی ئەلبومەکە ( شازاد ئومێد ) خاوەنی ( GEM STUDIO )  بەئەنجامی گەیاندووە .