ڤیدیۆ: شه‌ش هه‌زار دوانه‌ له‌ یاریگایه‌ك كۆبونه‌وه‌

201 جار خوێندراوەتەوە کات07:58 بەروار21-01-2020
ڤیدیۆ: شه‌ش هه‌زار دوانه‌ له‌ یاریگایه‌ك كۆبونه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

نزیكه‌ی‌ شه‌ش هه‌زار دوانه‌ له‌یاریكای شاری كۆڵۆمبۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سریلانكا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی‌ نوێ تۆمار بكه‌ن.

ته‌مه‌نی ئه‌م به‌شداربوانه‌ له‌نێوان 3 مانگ بۆ 89 ساڵدایه‌ و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆره‌وه‌ به‌شێك له‌ دوانه‌كان یاریگاكه‌یان جێهێشت.

ڕێكخه‌رانی ئه‌م میهره‌جانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناویان له‌ كتێبی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان تۆمار نه‌كرێت ئه‌وه‌ ئاماده‌ن هاوشێوه‌ی‌ ئه‌مجاره‌ میهره‌جانێكی دیكه‌ ساز بكه‌ن.

له‌ ئێستادا سریلانكا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات زۆرترین ژماره‌ی‌ دوانه‌ تۆمار بكات و به‌سه‌ر تایواندا سه‌ر بكه‌وێت كه‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ له‌ دوانه‌كاندا تۆمار كرد.