ڕاچڵهكین-
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت بابه‌تێكی زۆر گرنگ و پیرۆزی نێوان دوو كه‌س بێت كاتێك بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن دڵیان بده‌ن به یه‌كتری، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ش كه هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ما بۆ به‌یه‌كه‌وه بوون ناچار جیابوونه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له حۆشهویستهكهیان جیابوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌كتری.
1- گەڕان بەدوای خۆشەویستی پێشووت لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان :
هەموو ڕۆژێك تەماشاكردن و گەڕان بەدوای ئەكاونتە تایبەتەكەی خۆشەویستی پێشووت بۆ ئەوەی بزانیت كێ كۆمێنتی بۆ دەنوسێت یان لە چ كاتێكدا ئۆنلاینە ئاماژەیەكی باش نییە ، ئەگەر هێشتا لەم دۆخەدایت ئەوە پێویستە هەر ئێستا (unfollow, unfriend ) بكەیت بۆ ئەوەی مێشكی خۆت ئاسوودە بكەیت .
2- بیركردنەوە لە خۆشەویستی پێشووت بە تایبەت ئەو كاتەی خەمباریت :
ئەگەر هێشتا لە كاتی خۆشی و ناخۆشیەكاندا خۆشەویستەكەی پێشووت بیر دەكەوێتەوە ئەوە مانای وایە هێشتا خەیاڵت لای ئەوە و باشتر وایە چیتر بە مێشك و بیركردنەوەتدا بچیتەوە خۆت پێش هەموو كەسێك بخە .
3- بەراوردكردنی هەموو ئەو كەسانەی ویستیان هەیە هاوسەرگیریت لەگەڵ بكەن بە خۆشەویستی پێشووت :
هێشتا كەسایەتی ئەو كەسەی داوای هاوسەرگیریت لێدەكات بەراورد دەكەیت بە خۆشەویستی پێشووت؟ ئارەزوو دەكەیت ئەو كەسەی داوای هاوسەرگیریت لێ دەكات لە خۆشەویستی پێشووت بچێت ؟ ئەگەر وەڵامەكانت بەڵێ یە ئەوە مانای وایە هێشا ئەوت خۆش دەوێت .
4- خۆشحاڵ دەبیت كاتێك دەزانیت لایك بۆ وێنەكانت دەكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان؟
دڵ خۆش دەبیت چونكە پێت وایە هێشتا گرنگی بە ووردەكاریەكانی ژیانت دەدات مانای وایە هێشا ئەوت خۆش دەوێت .
5- كاتێك باس لە جیابوونەوەت دەكەیت لەگەڵ ئەو وەك ئەوەی پشویەكت وەرگرتبێت؟
چاوەڕێی ئەوە دەكەیت جارێكی دیكە بێتەوە و داوای ئەوەت لێ بكات بینەوە بە خۆشەویستی یەكتری و جارێكی دیكە پەیوەندی دروست بكەنەوە