پاشماوی توالێتی ناو شەمەندەفەرەكان بۆكوی دەچێت؟

101 جار خوێندراوەتەوە کات08:47 بەروار21-01-2020
 پاشماوی توالێتی ناو شەمەندەفەرەكان بۆكوی دەچێت؟

ڕاچڵه‌كین-

لەگه‌ڵ خوێندنەوەی بابەتەكە راستەوخۆ ڕه‌نگه‌ بیرت بۆ ئەوە بچێت كە لە وڵاتانی پپێشكه‌وتوو پاشماوەی ئاوی توالیتی ناو شەمەندەفەرەكان پاك بكەنەوە .

بەڵام نەخێر  بابه‌ته‌كه‌ به‌و جۆره‌ نییه‌.

لە هەندێك لە ووڵاتانی ئەوروپی شەمەندەفەرەكانیان تانكی گلدانەوەی ئاو و پاشماوەی توالیتی تیدانیە، بۆیە ڕاستەوخۆ لە كاتی بەكارهینانی توالیت ئاوو پاشماوەی پیسایی مرۆڤ دەرژیتە سەر هێڵه‌كانی شەمەندەفەر، ڕەنگە ئەم زانیاریە بۆ زۆریكتان شتیكی باوەرپێكراو نەبێت، بەڵام ئەمە لە چەندین وڵات بوونی هەیە بە تایبەتیش هۆلەندا .

هەر بۆیەش لە زۆریك لە شەمەندەفەرەكان ئاگادراكردنەوە نووسراوە كە لە كاتی وەستانی شەمەندەفەر لە ویستگەكان توالیت بە كارمەهینە، ئەمەش بۆ ڕێگه‌ گرتنە لە پیس بوون بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشە لە ویستگەكان بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش ویستگەكانی شەمەندەفەر بە تایبەت ئەو ناوچانەی كە هێڵه‌كانی شەمەندەفەری بەسەر دا تێپه‌ڕ دەبیت پیسترین شوێنن.

ئا: هێدی جه‌مال