پیاوێك منداڵه‌ سیانه‌كه‌ی‌ ناونا"ڕه‌جه‌ب و ته‌یب و ئه‌ردۆگان"

909 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار21-01-2020
پیاوێك منداڵه‌  سیانه‌كه‌ی‌ ناونا

ڕاچڵه‌كین-

خێزانێكی به‌نیگالی  بوون به‌ خاوه‌نی سێ منداڵی سیانه‌ و ناوی لێناون" ڕه‌جه‌ب  و ته‌یب و ئه‌ردۆگان" وه‌ك ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆسه‌رۆكی توركیا.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌ساته‌ سورشتیه‌كانی توركیا ئه‌نادۆڵ له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌یان له‌ تویته‌ر وێنه‌ی‌ ئه‌و سێ منداڵه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ یه‌ك سك له‌دایكوون  له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی  كه‌ توركیا به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ به‌نیگال كردویه‌تیه‌وه‌ و تا ئێستا 150 منداڵ تیایدا له‌دایكبووه‌.

پێشتریش خێزانێكی سووری په‌نابه‌ر له‌ ویلایه‌تی " دنیزلی" توركی هه‌ردوو ناوه‌كانی "ڕه‌جه‌ب و ته‌یب و ئه‌مینه‌" یان بۆ سێ منداڵه‌كه‌یان به‌كارهێنا به‌ناوی سه‌رۆكی توركیا و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وه‌ك ده‌ربڕینی پێزانین بۆ پشتیوانیه‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران. 

 

بنغلاديش.. عائلة تسمي توأمها الثلاثي "رجب" "طيب" "أردوغان"