به‌وێنه‌.. خاوه‌نی درێژترین قژه‌ له‌ جیهاندا

219 جار خوێندراوەتەوە کات04:32 بەروار22-01-2020
به‌وێنه‌.. خاوه‌نی درێژترین قژه‌ له‌ جیهاندا

ڕاچڵه‌كین-

نیلانشی باتیل ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ توانی پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی‌ بكات له‌ كتێبی" گینس" بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك خاوه‌نی درێژترین له‌ جیهاندا مایه‌وه‌ و درێژی قژی 190 سم ه‌ و باوكی شانازی به‌ كچه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات كه‌ توانیویه‌تی وه‌ك خاوه‌نی نازناوه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ و ببێته‌ كه‌سێكی ناودار.

ئه‌م خانمه‌ هه‌رزه‌كاره‌ ساڵی 2019 به‌هۆی درێژی قژیه‌وه‌ ناوی چووه‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان له‌كاتێكدا پێشتر كه‌سێكی دیكه‌ بووه‌ خاوه‌نی نازناوه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ درێژی قژی 170.5 سم بووه‌ له‌ ساڵی 2018 دا.

نیلانشی باتیل هاوڕێكانی قوتابخانه‌ی‌ به‌ " ڕیپۆنزل" وه‌سفی ده‌كه‌ن و ئه‌م خانمه‌ ماوه‌ی‌ 11 ساڵه‌ قژی نه‌بڕیوه‌ و ده‌ڵێت" ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵ بوو له‌ ئاریشتگایه‌كی نزیك ماڵی خۆمان قژم بڕی به‌ڵام قژیان بۆ سه‌قه‌ت كردم و ئه‌مه‌ وایلێكردم جارێكی دیكه‌ ڕوو نه‌كه‌مه‌ ئارایشتگاكان"

نیلانشی ده‌ڵێت ئاره‌زوو ده‌كه‌م ببمه‌ ئه‌ندازیار و هه‌فته‌ی‌ یه‌كجار قژم ده‌شۆم و و جارێك یان دوو جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا زه‌یت ده‌ده‌م له‌ قژم.

Nilanshi Patel hails from the town of Modasa in Gujarat.