هاری و میگن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن

5753 جار خوێندراوەتەوە کات04:54 بەروار22-01-2020
هاری و میگن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن

ڕاچڵه‌كین-

هاری و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ بێزاركردنیان له‌لایه‌ن وێنه‌گره‌كانه‌وه‌ بڕیارێكیان ده‌ركرد به‌ تایبه‌ت دوای ده‌ستپێكردنی ژیانه‌ نوێكه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خێزانی شاهانه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌"گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ شازاده‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌ وێنه‌گران و ڕۆژنامه‌ نوسان كردوه‌ كه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌م خێزانه‌ ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاوكات نوێترین وێنه‌ی‌ ئه‌م خێزانه‌ له‌ چه‌ندین گۆڤار و سایتی جیاوازدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كاتێك له‌ كه‌نه‌دان بێ ئه‌وه‌ی‌ خۆیان ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر دابێت و ته‌نانه‌ت وێنه‌ گره‌كان له‌ پشت دره‌خته‌كانی ئه‌و شوێنه‌دا خۆیان شاردۆته‌وه‌.

چه‌ند گۆڤارێكی به‌ریتانی دوێنێ سێ شه‌ممه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی شازاده‌ و هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌ باخچه‌یه‌كی گشتی له‌ نزیك شاری ڤانكۆڤه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت میگن منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ باوه‌ش گرتوه‌ و سه‌گه‌كانیشی پێیه‌ و له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی و ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكه‌ دوای ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاژن ئه‌نجامیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ربه‌خۆبن.