10 یاسا به‌خته‌وه‌رت ده‌كات

921 جار خوێندراوەتەوە کات07:45 بەروار22-01-2020
10 یاسا به‌خته‌وه‌رت ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ژیان ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ په‌یڕه‌وی بكات به‌نزیكه‌ی‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی خۆی، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 10 یاسای گرنگ بۆ ژیانت ئاشنا ده‌بیت هاوكارت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌تایبه‌تمه‌ندی ژیانی خۆت بكه‌یت.

1- متمانەت بە کەس نەبێت بەڵام ڕێزی هەمووان بگرە.

2- ئەوەی لە ئۆفیسی کارەکەت ڕوودەدات لەوێ دەمێنێتەوە کێشە و ووتە ووتی کارەکەت لە شوێنی کارەکەت بێت مەیبەرە ماڵەوە وە هەروەها بە پێچەوانەوە.

3-لە کاتی خۆیدا بچۆ سەرکارەکەت وله کاتی تواوبووندا بەجێی بهێڵە،مێزی کارەکەت تەندرووستیت باش ناکات.

4-هیچ کات نەکەیت پەیوەندی سۆزداری لە شوێنی کارەکەت ببەستیت ،بۆمبێکی تەوقیتکراوە هەرکات بێت دەتەقێتەوە.

5-چاوەڕێی یارمەتی لە کەس مەکە، ئەگەر کەسێک یارمەت دایت سوپاس گوزاربە، ئەگەر یارمەتیش نەدرایت ووردە ووردە خۆت کارەکە فێر دەبیت.

6-پەلەی پلە و پۆستت نەبێت،ئەگەر پۆستێکت پێدرا پیرۆزت بێت ئەگەر پێت نەدرا مەیکە بە کێشە،تەنها زانست و ڕەوشتت دواتر باسدەکرێیت نەک دەستکەوت و پلە و پایەکەت.

7-هەر بەدوای ئیش و ئەرکی کارەکەتت ڕامەکە،تۆ شتی گرنگتر هەیە لە ژیاندا بەدەستی بهێنیت.

8-بەدووربە لەوەی هەموو شتێک بە دڵی تۆ بێت،گرنگ ئەو موچەیە کە پێت دەدرێت،ئەو شتانەی لات بەنرنخن ئەنجامی بدە هەتا دڵشادت بکات.

9-گوێ مەدە بەوەی چۆن خەڵک مامەڵەت لەگەڵ دەکەن،سادە بە و خۆت بە،خۆ کوپە چای خەڵکی نیت بەدڵی ئەوان هەڵسوکەوت بکەیت.

10-لە کۆتایدا ئەوەی گرنگە خێزانە،هاوڕێکانتن،ماڵەکەت و دڵ ئارامیتە.