ڕاچڵهكین-
گۆڕینی شوێنی ژیان زۆر جار هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زیاتر هه‌ست به ئارامی ناخی بكات، چه‌ند حاڵه‌تێك له كه‌سایه‌تی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ماندووه و چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه ناگرێت كه تیایدا ده‌ژی و باشتره له پێناو خۆیدا شوێنی ژیانی بگۆڕێت.
1- ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ته‌واوه‌تی ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت به‌شێوه‌یه‌ك كه ترسی نه‌بێت .
2- ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌كانت، به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت بێت و هیچكات هه‌ستی ئه‌وه‌ت نه‌بێت كه بگونجێیت له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتویت ئه‌وه باشتر وایه شوێنی ژیانی خۆت بگۆڕیت.
3-ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ت ناگونجێیت و ئاره‌زووی ژینگه و كه‌شوهه‌وایه‌كی دیكه ده‌كه‌یت.
4-ئه‌گه‌ر نا‌توانیت له‌ڕووی ماددیه‌وه ده‌ستكه‌وتت هه‌بێت، ئه‌وه پێویسته شوێنی ژیانت بگۆڕیت.
5-كاتێك هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت ئاماده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ریت و ڕۆشنبیریه جیاوازه‌كان هه‌ڵبكه‌یت و دەتەوێت بیرۆكه و ڕه‌فتاره‌كانت بگۆڕیت.