پیاوێك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی‌ كرد و مرد

1382 جار خوێندراوەتەوە کات05:26 بەروار23-01-2020
پیاوێك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی‌ كرد و مرد

ڕاچڵه‌كین-

پیاوێك له‌ هندستان دوای ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕه‌ كه‌ڵه‌شێری له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی‌ خۆی كردوه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و دواتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌م پیاوه‌ ته‌مه‌ن 50 ساڵه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌ڵه‌شێره‌كه‌یه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام له‌وێ به‌ جه‌ڵته‌ی‌ مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاسای هندستان له‌ ئێستادا شه‌ڕكردن به‌ ئاژه‌ڵ ڕێگه‌ پێ نه‌دراوه‌ به‌ڵام هێشتا ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ك نه‌ریتێك به‌رده‌وام دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌.