دایكێك سێ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی كوشت

601 جار خوێندراوەتەوە کات05:28 بەروار23-01-2020
دایكێك سێ منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی كوشت

ڕاچڵه‌كین-

پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا دایكێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی ده‌ستگیر كرد به‌تۆمه‌تێكی ناشرین و قوربانیه‌كانیش منداڵه‌كه‌ی‌ خۆی بوون.

پۆلیسی شاری "فینكس" له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ سێ منداڵی له‌ ته‌مه‌نه‌كانی 7 مانگ و دوو ساڵ و سێ ساڵ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن دایكیان كوژرابوون و دراوسێكانیان پۆلیسیان له‌ هه‌بووی كێشه‌یه‌ك له‌م ماڵه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

دایكی ئه‌م منداڵانه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م منداڵانه‌ له‌ مردن سه‌رنه‌كه‌وتوو بووه‌ و تا ئێستاش پۆلیس ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ منداڵه‌كانی پێ كوشتووه‌.