باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

399 جار خوێندراوەتەوە کات08:15 بەروار23-01-2020
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

راچڵەكین

رۆژێك بەر لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هەر كەسێك كە لە بارەگای باڵیۆزخانەكەیان نزیك ببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە میدیاكانی عیراق بڵاوكراونەتەوە، لە دەروازەی چوونە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، لافیتەیەك هەڵواسراوەو تیایدا نوسراوە، "ئەم خاڵە مەبەزێنە، ئەگەر هەوڵی بەزاندنی بدەیت، رێوشوێنی توند لەدژت دەگیرێتەبەر".

هۆشدارییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەكاتێكدایە بڕیارە سبەی هەینی 24-1-2020، خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، كە لەلایەن موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدرەوە بانگەشەی بۆ كراوەو زۆربەی لایەنە شیعەكانیش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكە دەربڕیوە.