ڕاچڵهكین-
پیاوان هاوشێوه‌ی خانمان خاوه‌نی بیرۆكه و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی حۆیانن پسپۆڕانی ده‌رونی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆرینه‌ی پیاوان به به‌رده‌وامی بیر له چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌نه‌وه و زۆرینه‌ی كات مێشكیان پێیه‌وه سه‌رقاڵه.
1- به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری ژیانی هاوبه‌ش:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س باوه‌ڕی پێیه‌تی و بیری لێ ده‌كاته‌وه زۆرینه‌ی پیاوان به‌رده‌وام ئاره‌زووی ژیانێكی هاوبه‌شی پڕ له به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان خۆشحاڵ بێت له‌گه‌ڵیان.
2-سێكس:
زۆر زیاتر له خانمان ئه‌و پیاوانه‌ی كێشه‌یان نیه بیر له په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك ڕۆژانه زیاتر له جارێك خه‌یاڵیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌چێت.
3-ئارامی و جێگیری:
به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن پیاوان ئاره‌زووی خێزانێكی بێده‌نگ و ماڵێكی پڕ له ئارامی ده‌كه‌ن.
4-به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌ستكه‌وت:
له‌ڕووی ده‌ستكه‌وته تاكه كه‌سیه‌كان و خێزان و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بچنه لوتكه و زۆر كات كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی باشترین.
5-خواردن:
وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت" ڕێگه‌ی گه‌یشتن به دڵی پیاو گهدهیهتی" ئه‌مه‌ش ڕێك ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ت به ته‌واوه‌تی بزانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاره‌زووی چی ده‌كات.
6-پاره:
زۆر كات پیاوان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن پاره‌كانیان زیاد بكه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ببن.