بەڤیدیۆ، کامێرای ناو یاریگایەک "خیانەتی پیاوێک" ئاشکرادەکات

14653 جار خوێندراوەتەوە کات11:30 بەروار23-01-2020
بەڤیدیۆ، کامێرای ناو یاریگایەک

لە یارییەکی دۆستانەدا لە ئیکوادۆر، چاوی کامێراکان دەچێتەسەر کوڕ و کچێک کە دەبێتەهۆی تێکچوونی ژیانی تایبەتی ئەو پیاوەی لە تەنیشت کچێکەوە دەردەکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیڵ، لە یاریی بەرشلۆنە و دێلفیندا، لەوکاتەی کامێراکان و لە شاشەی یاریگاوە وێنەی کوڕ و کچێک دەگوازنەوە، راستەوخۆ خێزانەکەی لەماڵەوە دەیبینێت و دواتریش بەوهۆیەوە داوای جیابوونەوە لە پیاوەکەی دەکات.

لەوبارەیەوە پیاوەکە بە راگەیاندنەکانی وتووە " ئەوە ژیانى تایبەتى خۆمە و نەدەبوایە کامێراکان پێشێلى تایبەتمەندییە کەسییەکانیان بکردایە، چونکە بەهۆى ئەو دیمەنەوە هاوسەرەکەم بە بیانووى ناپاکى داواى جیابوونەوەى کردووە"