وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

305 جار خوێندراوەتەوە کات02:10 بەروار24-01-2020
وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

راچڵەكین ـ

وەزارەتی دارایی سەبارەت بەو "هەڵمەتەی" لەبارەی بەستنی بروانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و کێشە کەڵەکەبوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کراوەتە سەر وەزیری دارایی و ئابوری, روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، ئەو رێنمایی و بڕیارانە لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەم کابینەیەدا دەرنەچوون و واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نییە.

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان؛

ب/ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه‌

ماوەیەکە بە نارەوا هەڵمەتێک کراوەتە سەر بەرێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەستنی بروانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هەروەها کێشە کەڵەکەبوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
بۆیە دەمانەوێت ئەم رونکردنەوەیە بۆ رای گشتی بخەینەروو:

١- بەریزان سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە هێزەکانی ٨٠ و ٧٠ شەوە ( فەرماندەی گشتی تەواوی هێزە چەکدارەکانی کوردستانە)، بۆیە هەر رێنمایی و بریارێک لە وەزارەتی دارایی وئابوریەوە دەرچوبێت پەیوەست بە‌هێزەکانی پێشمەرگەوە بەبێ  ئاگاداری بەرێزیان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە  نەکراوە. وە سەرجەم ئەو رێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە لەم کابینەیەدا دەرنەچوون و واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نیە و پێشنیاری ئەو نەبوە، کە بەرێزیان لە ١٠-٧-٢٠١٩ دەست بەکاربوە.

بۆیە دواکەوتنی بەشێک لە داخوازیەکانی پێشمەرگە بە ئاگاداری ئەو بەرێزانەو  قەیرانی داراییەوە بوە، هەرکاتێکیش کەریگەریەکانی قەیرانی دارایی تێپەریین ئەوا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزکردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە.
٢- جێگای بیرهێنانەوەیە، کە هەموو تێکۆشەرانی کوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن کە بەشی زۆری داهاتی کوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی ٨٠ و ٧٠ دایە.

٣- بەشێکی بەرچاو لە کێشە کەڵەکەبوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەکانی ٨٠ و ٧٠ لەگەڵ کێشەی شەهیدان و بریندارانی شەری داعش بەهاوکاری و پشتیوانی تەواوی وەزیری دارایی و ئابوری چارەسەرکراون بە شاهیدی بەرێز وەزیر و وەزارەتی پێشمەرگە.
تێبینی: تەنها بۆ بیرهێنانەوە، وەزیری دارایی و ئابوری پێشمەرگەیەکی دێرین و دانەبراوو پارتیزان بوە، بۆیە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەئەرکی خۆی دەزانێت.

   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان.