سبەینێ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

103 جار خوێندراوەتەوە کات02:28 بەروار24-01-2020
سبەینێ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

راچڵەكین ـ

بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی حکومەتی هەرێم و چەند بابەتیکی تایبەت بە کاری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، سبەینێ جڤاتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە.

دلێر عەبدولخالق ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەئ جڤاتی نیشتمانی، درێژە پێدەری کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت؛

تەوەری یەکەمیان بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی ژورەکان تایبەت بە ئامادەکاری بەستنی دووەم کۆنفرانسی نیشتیمانی، پێداچونەوە و رێکخستنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ئۆرگانەکانی گۆڕان.

تەوەری دووەمیش هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و تیمی گۆڕانە لە حکومەتدا.