بەریتانیا.. كچێك دوای 38 ساڵ لەرێگەی فەیسبوكەوە باوكی دەدۆزێتەوە

365 جار خوێندراوەتەوە کات04:37 بەروار24-01-2020
بەریتانیا.. كچێك دوای 38 ساڵ لەرێگەی فەیسبوكەوە باوكی دەدۆزێتەوە

راچڵەكین

كچێكی بەریتانی دوای 38 ساڵ گەڕان بەدوای باوكی، لەرێگەی فەیسبوكەوە دەیدۆزێتەوە.

كارین هاریس تەمەن 56 ساڵ، كە لەسەردەمی منداڵیدا، دایك و باوكی لەیەكتر جیاببوونەوەو لەلایەن خێزانێكی ترەوە بەخێو دەكرێت، دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ، بڕیاردەدات بەدوای دایك و باوكیدا بگەڕێت و بیاندۆزێتەوە، دوای 10 ساڵ گەڕان، بە دیداری دایكی شاد دەبێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی باوكی بێ ئەنجام دەبێت.

میدیاكانی بەریتانیا، ئاشكرایانكردووە، دوای 38 ساڵ لە گەڕانی بەردەوام، كارین هاریس بە رێكەوت ناوی باوكی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك بەدیدەكات كە پێشنیاری بۆ كراوە تا ئەدی بكات.

كچەكە ئەدی بۆ باوكی دەنێرێت و ئەویش وەڵامی دەداتەوە، دوای دوو مانگ لە قسەكردن لەرێگەی مۆبایلەوە، دواجار بەدیداری یەكتر شاد دەبنەوە.