ئەڵمانیا.. لە هێرشێكدا شەش كەس كوژران

80 جار خوێندراوەتەوە کات05:04 بەروار24-01-2020
ئەڵمانیا.. لە هێرشێكدا شەش كەس كوژران

راچڵەكین

لە شارێكی ئەڵمانیا، لەئەنجامی هێرشێكی چەكداریدا شەش كەس كوژران و پۆلیسی ئەو وڵاتەش بكوژەكەی دەستگیركرد.

ئاژانسی هەواڵەكانی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 24-1-2020، لەشاری رۆتام سی لە وڵاتی ئەڵمانیا، هاوڵاتییەك دەستڕێژی گولـلەی كردووەو بەو هۆیەشەوە شەش كەسی كوشتووەو چەندین كەسێكیش لە رووداوەكەدا بریندار بوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا دەستبەجێ تەقەكەرەكەیان دەستگیركردووەو لێكۆڵینەوەشیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.