ئەردۆغان: مەترسی هەیە داعش لە عیراق سەرهەڵبداتەوە

108 جار خوێندراوەتەوە کات05:35 بەروار24-01-2020
ئەردۆغان: مەترسی هەیە داعش لە عیراق سەرهەڵبداتەوە

راچڵەكین

سەرۆك كۆماری توركیا مەترسی خۆی لە سەرهەڵدانەوەی گروپی تیرۆریستی داعش لە عیراق نیشان دەدات و راشیدەگەیەنێت، نابێ رێگە بدرێت گرژی و پشێوی لەو وڵاتە زیاتر بێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ 24-1-2020، لەمیانەی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، ئاماژەی بەوە كرد كە مەترسی هەیە دووبارە گروپی تیرۆریستی داعش لەعیراق سەرهەڵبداتەوە.

ئەردۆغان لەو كۆنفرانسە رۆژنامەوانییە، كە لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، راشیگەیاند: نابێ رێگە بدرێت گرژی و پێشوییەكان و ناسەقامگیری ئەمنیی لەعیراق زیاتر بێت.

لە كۆنفرانسەكەدا، سەرۆك كۆماری توكریاو راوێژكاری ئەڵمانیا، باسیان لە رەوشی ئاوارەكانی سوریاو بارودۆخی ناوخۆی لیبیا و پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو یەكێتی ئەوروپا كرد.