ژمارەی دانیشتوانی عیراق زیاد دەكات

80 جار خوێندراوەتەوە کات06:02 بەروار24-01-2020
ژمارەی دانیشتوانی عیراق زیاد دەكات

راچڵەكین

حكومەتی عیراق ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەكات و وەزارەتی پلاندانانیش ئاشكرای دەكات، ژمارەی دانیشتوان لە عیراقدا زیادیكردووەو گەیشتووەتە زیاتر لە 39 ملیۆن كەس.

وەزارەتی پلاندانانی عیراق، لەرێگەی وتەبێژەكەیەوە، ئامارێكی لەبارەی ژمارەی دانیشتوان بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردووە، كۆی ژمارەی دانیشتوان لە كۆتایی ساڵی 2019، گەیشتووەتە زیاتر لە 39 ملیۆن كەس.

وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی نەخوێندەواری لە سەرانسەری وڵاتدا (13%)ە، كە دەكاتە 3 ملیۆن و 700 هەزار كەس.

بڕیارە لە سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵدا، سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجام بدرێت