وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

141 جار خوێندراوەتەوە کات06:14 بەروار24-01-2020
وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونكردنەوەیەك لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، راگەیاندراوێك لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی چاودێری بارودۆخی پەتاكە دەكەن و رێكاری پێویستیش دەگرنەبەر.

لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە، تاوەكو ئێستا ئەو زانیاری و راسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە، پێویست ناكات پشكنین و چاودێری لە فڕۆكەخانەو خاڵە سنورییەكان و شوێنە گشتییەكان بگیرێتەبەر، بەڵكو رێكارەكان هەمان رێوشوێنی كۆنتڕۆڵ و خۆپارێزییە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەك پەتاگەری.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكردووە، رێكارەكان بریتین لە زوو دۆزینەوەو جیاكردنەوە و چارەسەركردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزیی كەسی، وەك زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەرەباڵغ و داخراو، لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەكێتی كۆكین و پژمین وەك داپۆشینی دەم و لووت.