دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتووانی برایەتی و بەپێی راگەیاندراوێکی یانەکەیان، برایه‌تی بۆ قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان راهێنه‌رێكی تازه‌ی بۆ تیپه‌كه ده‌ست نیشانكرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ئاماده‌بوونی (قه‌له‌نده‌ر نه‌سره‌دین) سه‌رۆكی یانه و (حه‌سه‌ن سه‌لیم) سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه، تازه راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی (مه‌حموود مه‌جید) به‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسێنرا و بریاریش وایه سبه‌ی دووشه‌ممه راهێنه‌ری ناوبراو یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی ئه‌نجام بدات.
پرۆفایلی راهێنه‌ر:-
- (مه‌حموود مه‌جید سه‌لمان ئه‌لنعێمی).
له‌دایكبووی 19-12-1972
- گۆڵگاری ٣ خولی جیاواز وه‌كو یاریزان :
- شوڕتەی عێڕاقی ساڵی 1997 به تۆماركردنی 22 گۆڵ.
- شەبابی ساحلی لوبنانی ساڵی 2001 به تۆماركردنی 24 گۆڵ.
- تشرینی سوری ساڵی 2004 به تۆماركردنی 22 گۆڵ.
- وه‌كو یاریزان یاری بۆ ئه‌م یانانه‌ی خواره‌وه كردووه:
لە خولی تۆپی پێی عێڕاق لەگەڵ یانه‌كانی (سەڵاحەددین و جەیش و زەوڕا و شۆڕتە) یاری کردووە .
لە سوریا بۆ هه‌ردوو یانه‌ی ( تشرین و فتووە) یاری كردووه
لە لوبنان یاری بۆ یانه‌كانی ( ساحل و تضامن و نجمە ) كردووه.
له وڵاتی عومان بۆ یانه‌ی ( صحوە ) یاری كردوه.
له ولاتی ئەردەن یاری بۆ یانه‌ی ( ئەهلی) كردووه.
- وەک راهێنەر راهێنه‌ری ئه‌م یانانه‌ی خواره‌وه بووه:
- (ظەفاری عومانی - تشرینی سوری).
- کەڕامەی سوری - یاریده‌ده‌ری راهینه‌ر.
له كوردستان وه‌ك راهێنه‌ر راهینه‌ری یانه‌كانی (ئالتون كۆپری و هه‌ڵۆ و ئاكرێ) بووه‌و هه‌ردوو یانه‌ی (هه‌ڵۆ و ئاكرێ) ـی له خولی پله‌یه‌ك بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌رخستووه.
- یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه له ساڵی 1998 له پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌بی یاری كردووه.