شه‌ش هه‌نگاو ده‌تكاته‌ كه‌سێكی به‌هێز

1550 جار خوێندراوەتەوە کات09:33 بەروار27-01-2020
شه‌ش هه‌نگاو ده‌تكاته‌ كه‌سێكی به‌هێز

ڕاچڵه‌كین-

به‌هێز بوون له‌ ژیاندا ته‌نها توانای جه‌ستته‌ی‌ نییه‌، ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ مرۆڤ بێ كێشه‌ بێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كه‌سێكی به‌هێز بۆ ژیانی.

1- هیچ كه‌س له‌ ژیانیدا ئه‌وه‌نده‌ ماندوو نیه‌ كاتی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامت بداته‌وه‌.
2- هه‌موان یه‌كه‌مجار سوودی خۆیان پێش سوودی تۆ ده‌خه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر دڵیشی باش بێت و تۆشی زۆر خۆش بوێت.
3-ناتوانیت هه‌موان ڕازی بكه‌یت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ هیچكات له‌ ژیانت سه‌ركه‌وتوو نابیت.
4-هه‌وڵبده‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ببڕه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی‌ خاوت بكه‌نه‌وه‌ و تۆ بوه‌ستێنن.
5-هیچ گۆچانێكی جادووی نییه‌ ته‌واوی كێشه‌كانی تۆ چاره‌سه‌ر بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ئارام بگریت.
6-ته‌نها پشت به‌خۆت ببه‌سته‌ و ئه‌و ئامانجانه‌ دیاری بكه‌ كه‌ بۆ ژیانت ده‌ته‌وێت.