بەتەمەنترین كەسی جیهان كۆچی دوایی كرد

187 جار خوێندراوەتەوە کات08:04 بەروار29-01-2020
بەتەمەنترین كەسی جیهان كۆچی دوایی كرد

راچڵەكین

بە تەمەنترین كەسی جیهان لە تەمەنی 127 ساڵی و دوای خستنەوەی 200 نەوە، كۆچی دواییكرد.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 29-1-2020، ژنێكی خەڵكی تاجیكستان بەناوی فاتمە میرزاكولوفا، لە تەمەنی 127 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

میدیاكان ئاشكرایانكردووە، ژنە بەتەمەنەكە، لەدایكبووی 13-3-1893 بووە، بەمەش وەك بەتەمەنترین كەسی جیهان دادەنرێت.

ئەو ژنە بەتەمەنە، كە لەسەردەمی ئمارەتی بوخارا ژیاوەو هەردوو جەنگی یەكەم و دووەمی جیهانیی بەباشی لەیاد بوو، بە درێژایی تەمەنی دووجار هاوسەرگیری كردووەو تەنها 8 منداڵی بووە، بەڵام زیاتر لە 200 نەوەی لەدوای خۆی جێهێشتووە.