ڤیدیۆ: ئافره‌تێك له‌ گۆڕه‌پانێك له‌ ئه‌ندنوسیا جه‌ڵدی لێدرا

128 جار خوێندراوەتەوە کات09:36 بەروار29-01-2020
ڤیدیۆ: ئافره‌تێك له‌ گۆڕه‌پانێك له‌ ئه‌ندنوسیا جه‌ڵدی لێدرا

ڕاچڵه‌كین-

له‌ یه‌كێك له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی شاری پاندا ئه‌تشی ئه‌ندنوسی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلامی بڕیاری جه‌ڵد بۆ ئافره‌تێكی بێ هاوسه‌ر ده‌ركرا دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پیاوێك چۆته‌ ژووری ئوتێلێكه‌وه‌  .

هێشتا له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام سزای هاوڵاتیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌درێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ئه‌م بڕیارانه‌ له‌لایه‌ن چالاكوانه‌كانی بواری مرۆیی ڕه‌خنه‌ ده‌گیرێت.

له‌ ئێستادا چه‌ندین ئه‌فسه‌ر فێركراون به‌شێوه‌یه‌ك یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاری ئه‌م جه‌ڵده‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنن كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساكانی ئاینی ئیسلام هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.