فیلم كارتۆنی سیمبسۆنز پێشتر هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ی ئاشكرا كردوه‌

539 جار خوێندراوەتەوە کات08:21 بەروار01-02-2020
فیلم كارتۆنی سیمبسۆنز پێشتر هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ی ئاشكرا كردوه‌

ڕاچڵه‌كین-

ڕاپۆرتێكی هه‌واڵی پێگه‌ی‌ سكای نیوز  بڵاویكردۆته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات عاشقانی فیلم كارتۆنی" زه‌ سیمبسۆنز" ی ناوداری كۆمییدی كه‌ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1993 دا په‌خشكرا له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ڵقه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردوه‌ ڤایرۆسێك به‌ناوی "كۆرۆنا" بڵاوده‌بێته‌وه‌.

له‌م فیلم كارتۆنه‌دا باس له‌ ڤایرۆسی" ئۆساكا فلو" ده‌كرێت كه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی" كۆرۆنا" له‌ ئه‌مڕۆدا.

ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ كه‌ 27 ساڵ پێش ئێستا په‌خش كراوه‌ تیایدا باس له‌وه‌ كراوه‌ ڤایرۆسێك به‌ناوی " ئۆساكا فلو" له‌ ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شی هاتنی به‌رهه‌می ژاپۆنه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و پێش ناردنی له‌ ژاپۆن له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی توشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌پژمن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی‌ ده‌ینێرن بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌مه‌ش له‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

تاكه‌ جیاوازی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی‌ له‌م فیلم كارتۆنه‌دا باس كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ ئێستادا له‌ چینه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ نه‌ك ژاپۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ فیلم كارتۆنه‌كه‌دا باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

The Simpsons coronavirusThe Simpsons coronavirus