به‌وێنه‌.. خانمه‌ پێشكه‌شكارێكی ڕووداو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

2033 جار خوێندراوەتەوە کات10:15 بەروار01-02-2020
به‌وێنه‌.. خانمه‌ پێشكه‌شكارێكی ڕووداو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌ وه‌رزشیه‌كان ڕۆژان عه‌بدولره‌حمان له‌ كه‌ناڵی ڕووداو  ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی لاڵه‌ له‌ڕێی پۆستێك كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌.

ڕۆژان له‌ پۆستیه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"ماڵئاوا رووداو! ‎
دوای ٨ ساڵ و مانگێک ( ٢٩٤٤ رۆژ)، ئیدی کاتی دەستپێکردنی ئەزموونێکی تازە و ژیانێکی تازەیە. ‎لەو ماوەیە کە من یەکەم بێژەری وەرزشی بووم هەروەها شانازییەکی گەورەبوو کە یەکەم گەشتی هەوالە وەرزشییەکانم لە تۆڕی میدیایی رووداو پێشکێش کرد، فێری زۆرشتبووم و زۆرکەسم ناسی و زۆریش بوون ئەوانەی منیان ناسی، بەڵام ئیتر کاتی جیابوونەوەیە و رووداو وەک قوتابخانەیەکی پرۆفیشناڵ بوو بۆ من و ھەموو ئەوانەی کاریان تێیداکردووە، دەتوانم بڵێم گەورەترین گۆڕانکارییەکانی ژیانم لەوێ بوون، رووماڵی وەرزشی و سیاسی لە تیڤی، سایت، رادیۆ و رۆژنامە، بێژەری و پەیامنێری، پرۆدیوسەری و پێشکەشکاری، ھەموو ئەوانەم تاقیکردەوە و خۆشحاڵم کە بەشێکی گرنگبووم لەو سەرکەوتنانەی رووداو لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا کە بەدەستیھێناون، ئێستا نۆرەی تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە لە ژیاندا."

 

 

‎ماڵئاوا رووداو! ‎ دوای ٨ ساڵ و مانگێک ( ٢٩٤٤ رۆژ)، ئیدی کاتی دەستپێکردنی ئەزموونێکی تازە و ژیانێکی تازەیە. ‎لەو ماوەیە کە من یەکەم بێژەری وەرزشی بووم هەروەها شانازییەکی گەورەبوو کە یەکەم گەشتی هەوالە وەرزشییەکانم لە تۆڕی میدیایی رووداو پێشکێش کرد، فێری زۆرشتبووم و زۆرکەسم ناسی و زۆریش بوون ئەوانەی منیان ناسی، بەڵام ئیتر کاتی جیابوونەوەیە و رووداو وەک قوتابخانەیەکی پرۆفیشناڵ بوو بۆ من و ھەموو ئەوانەی کاریان تێیداکردووە، دەتوانم بڵێم گەورەترین گۆڕانکارییەکانی ژیانم لەوێ بوون، رووماڵی وەرزشی و سیاسی لە تیڤی، سایت، رادیۆ و رۆژنامە، بێژەری و پەیامنێری، پرۆدیوسەری و پێشکەشکاری، ھەموو ئەوانەم تاقیکردەوە و خۆشحاڵم کە بەشێکی گرنگبووم لەو سەرکەوتنانەی رووداو لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا کە بەدەستیھێناون، ئێستا نۆرەی تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە لە ژیاندا.

A post shared by بێژەری ھەواڵە وەرزشییەکان⚽️🏀🏈 (@rozhan_abdulrahman_osho) on