ڕاچڵهكین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه هاوسه‌رگیری له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه سه‌ركه‌وتووه و په‌یوه‌ندیه‌كه ماوه‌یه‌كی زیاتر درێژه ده‌كێشێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ڤینه‌نا دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتری ده‌ناسن زۆر خێراتر هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی كه‌متره له‌چاو هاوسه‌رگیری نه‌ریتی.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه %17 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێستادا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتریان ناسیوه و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌رانه له یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا زۆر كه‌مه.
زیاتر له %80 ی نه‌وه‌ی دوو هه‌زاره‌كان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و له ئێستادا 50 ملیۆن كه‌س ته‌نها له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه یه‌كتریان ناسیوه.