ڕاچڵهكین-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت پێشكه‌شكاری ڕووداو"شاهۆ ئه‌مین" 1882 مه‌تر زه‌وی بۆ دروستكردنی به‌نزینخانه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری له هه‌ولێر وه‌رگرتوه و به بڕی چوار سه‌د هه‌زار دۆلار فرۆشتویه‌تیه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تۆڕی میدیای ڕووداو له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمیانه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه كارمه‌نده‌كه‌یان هیچ زه‌وییه‌كی وه‌رنه‌گرتووه.
له ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ سه‌ر شاهۆ ئه‌مین ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆڕی میدیایی ڕووداوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌ناڵه‌كه‌یان له كاره‌كانیان دوا ناخات.