سەنگاپوور؛ یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

122 جار خوێندراوەتەوە کات01:09 بەروار04-02-2020
سەنگاپوور؛ یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

راچڵەكین-

لایەنە تەندروستییەكانی سەنگاپوور، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەو وڵاتە راگەیاند.

وەك ئەو لایەنانە بڵاویانكردووەتەوە، تووشبووەكە پێشتر سەردانی چین-ی نەكردووە.

هەر ئەمڕۆ، لایەنە تەندروستییەكانی بەلجیكا، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەو وڵاتە راگەیاند.

لە هەرێمی هۆنگ كۆنگ-یش یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا،ئەمەش دەبێتە دووەم حاڵەتی مردن لە دەرەوەی چین، پێشتر بە هەمان هۆكار لە فیلیپین كەسێك گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، تا ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 427 كەس ( 425 لەناوخۆی چین، یەكێك لە هۆنگ كۆنگ و ئەوی تر لە فیلیپین).

جگە لەوە زیاتر لە 20 هەزار كەس وەك تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون ( لەو ژمارەیش 151 یان لەوڵاتانی جیهان تۆمار كراون).