ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی سزا دەدرێن.. نوێكراوەتەوە

215 جار خوێندراوەتەوە کات06:53 بەروار04-02-2020
ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی سزا دەدرێن.. نوێكراوەتەوە

راچڵەكین

بەهۆی رفاندنی 7 هاوڵاتی لەسنووری ناحیەی قەرەتەپە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، فەرماندەیەكی پلە باڵای سوپای عیراق و چەند ئەفسەرێك سزا دەدرێن و لیژنەی لێكۆڵینەوەشیان لەسەر پێكدەهێنرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كەئەمڕۆ 4-2-2020  ماڵپەڕی غەد پرێس لەسەر زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویكردووەتەوە، سوپای عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر رووداوی رفاندنی ئەو حەوت هاوڵاتییە پێكهێناوە، كە شەوی 30-1-2020 لەسەر رێگەی قەرەتەپە – جەلەولا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنران.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر رووداوەكە،هەریەك لە ئامر فەوجی ناوچەكەو چەند ئەفسەرێكی سوپا بە فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، دەخرێنە ژێر لێكۆڵینەوەو سزاش دەدرێن.

وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزیش بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوی لەو جۆرە، بڕیاریدراوە هێزی زیاتر رەوانەی دەوروبەری قەرەتەپە بكرێت و فەرماندەی ناوچەكەش بگۆڕدرێت.