قەبارەی هەناردەی توركیا بۆ عیراق بەرزدەبێتەوە

195 جار خوێندراوەتەوە کات07:32 بەروار04-02-2020
قەبارەی هەناردەی توركیا بۆ عیراق بەرزدەبێتەوە

راچڵەكین

باڵیۆزی توركیا لە عیراق ئاشكرایدەكات ئاستی هەناردەی وڵاتەكەی بۆ عیراق بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو راشیدەگەیەنێت، كۆی هەناردەی ساڵی 2019 گەیشتووەتە 9 ملیار دۆلار. 

فاتح یەڵدز لە تویتێكدا نوسیویەتی: ساڵی 2019 ئاستی هەناردەی كەلوپەلی توركیا بۆ عیراق، بەرێژەی (7.8%) بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر بەرزبووەتەوەو كۆی بڕەكەشی 9 ملیار دۆلار بووە.

باڵیۆزی توركیا لە عیراق، ئاشكراشیكردووە، بەرهەمی 10 شاری گەورەی وڵاتەكەی هەناردەی عیراق دەكرێت، گرنگترین ئەو شارانەش ئەستەنبوڵ و غازی عەنتاب-ە.