خوێندكارە عیراقییەكان لەچین دەگەڕێندرێنەوە

158 جار خوێندراوەتەوە کات08:12 بەروار04-02-2020
خوێندكارە عیراقییەكان لەچین دەگەڕێندرێنەوە

راچڵەكین

وەزارەتی دەرەوەی عیراق دەستیكرد بە گواستنەوەی خوێندكارە عیراقییەكان كە لەشاری ووهان-ی چین دەخوێنن.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 4-2-2020 دەستكرا بە گواستنەوەی سەرجەم خوێندكارە عیراقییەكان و خێزانەكانیان بۆ وڵات، كە تائێستا لەوڵاتی چین ماونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی عیراقی لەگەڵ خێزانەكانیان، بەمەبەستی خوێندن، روویان لە شاری ووهان-ی چین كردووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی تێدا بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستداوەو هەزارانی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.