كاردانه‌وه‌ی‌ بیل گه‌یتس بۆ هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی‌ له‌ گه‌نجێكی عه‌ره‌ب چی بووه‌؟

685 جار خوێندراوەتەوە کات08:45 بەروار04-02-2020
كاردانه‌وه‌ی‌ بیل گه‌یتس بۆ هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی‌ له‌ گه‌نجێكی عه‌ره‌ب چی بووه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

جنیڤه‌ر كچی ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت "بیل گه‌یتس" ئاشكرای كرد داوای هاوسه‌رگیری "وایل نصار" ی میسری قبوڵ كردوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش چه‌ند ڕۆژێك بووه‌ قسه‌ی‌ گه‌رمی ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

له‌لای خۆشیانه‌وه‌ بیل گه‌یتس و میلیندا ی هاوسه‌ری ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ به‌م بڕیاره‌ی‌ كچه‌كه‌یان زۆر دڵخۆشن .

له‌ ئێستادا سامانه‌ی‌ بیل گه‌یتس 110 ملیار دۆلاره‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی، جنیڤه‌ر و نصار هه‌ردووكیان له‌ زانكۆی "ستانفۆرد" هاوپۆل بوون و له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی پێكه‌وییان له‌ناو به‌فر جێنیڤه‌ر ئاشكرای كرد نصار داوای هاوسه‌رگیری لێ كردوه‌ و ئه‌م وێنه‌یه‌یان زیاتر له‌ 55 هه‌زار لایكی بۆ چووه‌.